چیرۆكى ئه‌و ژنه‌ى كه له ڕێگه‌ى دۆستهكهیهوه هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى به كوشت دا
دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ، له به‌غدا، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تاوانبارێك و ژنه دۆستێكى ده‌ركرد كه به‌هۆى په‌یوه‌ندی نێوانیاینهوه، هاوسه‌رى ژنه‌كه‌یان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌رى ڕای گه‌یاند :" دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ پیاوێك و دۆسته‌كه‌ى ده‌ركرد، كه به پارچه ئاسنگێك له سه‌رى پیاوێكیان داوه و كوشتوویانه".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كرد، كه :" ژنه‌كه به‌ر له چه‌ند مانگێك له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونى كچه‌كه‌ى له یه‌كێك له هۆڵى بۆنه‌كان پیاوه تاوانباره‌كه‌ى ناسیوه كه له‌و هۆڵه‌دا كارى پاسه‌وانى ده‌كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه یهكترناسینهكه بوو به په‌یوه‌ندی ناشه‌رعى و ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بوون، گوتیشی :" ژنه بكوژه‌كه به به‌رده‌وامى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسهركهیدا هه‌بوو، بۆیه دۆسته‌كه‌ى پلانى كوشتنى پیاوه‌كه‌ى دانا بۆ ئه‌وه‌ى دواتر بچێته خوازبێنى ژنه‌كه".
سه‌رچاوه‌كه كه ئاگادارى ورده‌كارى ڕووداوه‌كه‌یه، به میدیا عێراقییه‌كانى گوتووه :" هه‌ردوو تاوانباره‌كه پلانی له‌ناوبردنى پیاوه‌كه‌یان داناوه، به‌وه‌ى ژنه‌كه له‌ماڵ ده‌ربچێت و بچێته ماڵه‌باوانى، پاشان پلانى كوشتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت".
پاشان دۆستى ژنه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ده‌چنه ماڵه‌كه‌وه و ده‌رگاى شوقه‌كه به كلیلێك ده‌كه‌نه‌وه كه له ئافره‌ته‌كه‌یان وه‌رگرتووه، گوتیشی :" دوو تاوانباره‌كه به پارچه ئاسنگێك له سه‌رى پیاوه ته‌مه‌ن 50 ساڵییه‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن".
دواى ڕۆژێك له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، ژنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه مال و ده‌بینێت پیاوه‌كه‌ى كوژراوه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه، سه‌رچاوه‌كه گوتى :" دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه و دۆسته‌كه‌ى له گه‌ڵ هاوڕێی دۆسته‌كه‌ى تاوانبارى سه‌ره‌كى كوشتنى ئه‌و پیاوه‌ن".
ئاشكراشی كرد، كه دادگا به‌ڵگه‌ى ته‌واوى له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئیدانه‌كردنى تۆمه‌تباران، بۆیه به‌پێی ماده‌ى 406 له یاسای سزادانى عێراقی بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌كه و دۆسته‌كه‌ى ده‌ركرد و دۆسیه‌ی هاوڕێی دۆستهكهشى جیا كرده‌وه.
bas news-
