ته‌ندروستى به‌غدا: سه‌ربازه‌كه گورچیله‌یه‌كی له 2012 به هاوولاتییه‌كى كه‌ركووك به‌خشیوه
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه‌ى كه ده‌ڵێت له‌كاتى برینداروونم له نه‌خۆشخانه‌ى كازمییه گورچیله‌یه‌كیان دزیوه، به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵى 2012 له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌رامه له به‌غدا، گورچیله‌یه‌كی به هاوولاتییه‌ك به‌خشیوه.
جاسب له‌تیف حجامى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه :" ڕائید عاسی شهكیر، ئه‌و سه‌ربازه‌ى گوتى گورچیلهیهكم دزراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵى 2012 له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌رامه گورچیله‌یه‌كی به هاووڵاتی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، به‌خشیوه".
دوێنێ، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕای گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى دزینى گورچیله‌ى ئه‌و سه‌ربازه ده‌كه‌ن، هاوكات وه‌زیری به‌رگرى دواى پێشوازیكردن له سه‌ربازه‌كه، فه‌رمانى دا له‌سه‌ر خه‌رجى وه‌زاره‌تیان چاره‌سه‌رى پێویست بۆ ئه‌و سه‌ربازه بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ نه‌خۆشخانه‌ى كازمییه ڕه‌تیكرده‌وه، كه گورچیله‌ى ئه‌و سه‌ربازه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دزرابێت، هه‌واڵه‌كه‌شیان به چه‌واشه‌كارى زانی و جه‌ختیان كرده‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى یاسایی ئه‌و تۆمه‌ته.
هه‌ر ئه‌مڕۆش مشعان جبوورى، په‌رله‌مانتارى عێراق، له‌گه‌ڵ وێنه‌ى سه‌ربازه‌كه، وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوایه تۆمارى به‌خشینى گورچیله‌یه و ناوى سه‌ربازه‌كه و په‌نجه‌مۆرى تیادایه كه له ساڵى 2012 گورچیله‌یه‌كی به هاووڵاتییه‌كى كه‌ركووك، به‌خشیوه.
bas news-
