پزیشكه‌كانى عێراق له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنیان سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری به‌رگرى و سه‌ربازێك تۆمار ده‌كه‌ن
دوێنێ، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕای گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى دزینى گورچیله‌ى ئه‌و سه‌ربازه ده‌كه‌ن، هاوكات وه‌زیری به‌رگرى دواى پێشوازیكردن له سه‌ربازه‌كه، فه‌رمانى دا له‌سه‌ر خه‌رجى وه‌زاره‌تیان چاره‌سه‌رى پێویست بۆ ئه‌و سه‌ربازه بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ نه‌خۆشخانه‌ى كازمییه ڕه‌تیكرده‌وه، كه گورچیله‌ى ئه‌و سه‌ربازه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دزرابێت، هه‌واڵه‌كه‌شیان به چه‌واشه‌كارى زانی و جه‌ختیان كرده‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى یاسایی ئه‌و تۆمه‌ته.
دوابه‌دواى ئه‌و تۆمه‌تانه، فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه‌ى كه ده‌ڵێت له‌كاتى برینداروونم له نه‌خۆشخانه‌ى كازمییه گورچیله‌یه‌كیان دزیوه، به‌پێی به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵى 2012 له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌رامه له به‌غدا، گورچیله‌یه‌كی به هاوولاتییه‌ك به‌خشیوه.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان، پێگه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، هه‌موو ئه‌و وێنه و هه‌واڵانه‌ى په‌یوه‌ستداربوون به‌و بابه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێگه‌گه‌یان سڕییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن.
ئه‌مڕۆش سه‌ندیكاى پزیشكانى عێراق، پارێزه‌ره‌كه‌یان سه‌رپشك ده‌كات بۆ تۆماركردنى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له :
1. ڕائید عاسی شكیر، ئه‌و سه‌ربازه‌ى گوتوویه‌تى گورچیله‌كه‌م دزراوه.
2.كه‌ناڵى ئاسمانى هنا بغداد
3. ماڵپه‌رى سۆمه‌رییه نیوز
4. پێشكه‌شكارى و ئاماده‌كارى به‌رنامه "ماجد سه‌لیم" له‌كه‌ناڵى هنا به‌غداد
5. عیرفان حه‌یالى، وه‌زیری به‌رگرى عێراق.
هۆكارى سكاڵا تۆماركردنه‌كه‌ش، ناوزڕاندنى پزیشكان و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى كازمییه‌یه، هه‌روه‌ها ناوزڕاندنى سه‌رجه‌م پزیشكانى عێراقه.
bas news-
