ئەگەر ھەیە ٢٠٠ ھەزار دانیشتووی دیکەی مووسڵ ئاوار بن

ئەگەر ھەیە ٢٠٠ ھەزار دانیشتووی دیکەی مووسڵ ئاوار بن


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەگەری ھەیە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسی دیکە لە ئاکامی پەرەسەندی شەڕ لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە شارەکە ھەڵبێن.



پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لەدەستی داعش، دەستی پێکردووە، نزیکە نیو ملیۆن دانیشتووی ئەم شارە ئاوار بووە، لەگەڵ ئەوەش ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨/5/2017 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەگەری ھەیە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسی دیکە لە ئاکامی پەرەسەندی شەڕ لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارەکە ئاوار بن.



لیز گراند، ھەماھەنگ کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لەگەڵ پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و نزیکبوونەوەی ‌شەڕ لە ناوچەی شاری کۆن (موسڵی کۆن) وا پێشبینی دەکەین نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسی دیکە لەو شارە ھەڵبێن."

bas news-
Top