"چوونه ژووره بۆ به‌غدا قه‌ده‌غه‌یه" نووسراوى سه‌ر ته‌رمه‌كانى به‌غدا
به‌رپرسێك له پۆلیسی به‌غدا، ڕای گه‌یاند :" له‌ماوه‌ى كه‌متر له 48 كاتژمێردا 17 ته‌رم له ناوچه‌كانى شوعله، كازمییه، سه‌در، به‌غداد جدیده و گه‌ڕه‌كى ئوور، دۆزراونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ى قوربانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى گروپه چه‌كداره‌كان كه جلى سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه، ڕفێندراون".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه " قوربانییه‌كان هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه‌یان له ناوچه‌یه‌كی جیا له ناو به‌غدا كوژراون، به‌ڵام خاڵێكى هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌یه هه‌موویان سه‌ر به یه‌ك تایفه‌ن".
گوتیشی :" چوار ته‌رم له نزیك په‌رژێنى قوتابخانه‌ى ئیدریسی له ناوچه‌ى سیدییه له به‌غدا دۆزرانه‌وه، له‌سه‌ر كاغه‌ز كه به ته‌رمه‌كانه‌وه لكێندرابوون، نووسرابوو ؛ چوونه ژووره‌وه بۆ به‌غدا، قه‌ده‌غه‌یه ؛".
پێشتر، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕۆژى (سێشه‌ممه 16/ 5/ 2017) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان له تاوانى ڕفاندن تێوه‌گلاون و به‌ڵێنی دا، دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دواى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ڕای گه‌یاند :" ده‌سه‌ڵاتداران زۆرێك له بانده‌كانى ڕفاندنیان ئاشكرا كردووه ، كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه تاوانه‌كانى ڕفاندن، ئامانجی سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه، بۆیه خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه پێكێهنراوه و ئه‌نجامى باشى ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، چه‌ند باندێكى ڕفاندنیان ده‌ستگیر كردووه كه خۆیان به حه‌شدى شه‌عبى ده‌ناسێنن، گوتیشی :" له‌نێو بانده‌كاندا، جگه له‌وه‌ى خۆیان به حه‌شد ده‌ناسێنن، ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌كانیشیان تیادایه، بۆیه ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕى به‌دواى تاوانه‌كانى ڕفاندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كى بنبڕ بكرێت".
bas news-
