هه‌زاران خانه‌نشینكراوى (بن دیوار) ئاشكرا ده‌بن و تیایاندایه ته‌مه‌نى له 18 ساڵى كه‌متر بووه
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له كۆى 16 هه‌زار خانه‌نشینكراو كه مووچه‌ى خانه‌نشینی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوخۆییه‌كانیان وه‌رده‌گرت، ده‌ركه‌وت ته‌نها 1200 كه‌سیان شایسته‌ى ئه‌و مووچه‌یه‌ن و ئه‌وانى دیكه (بن دیوار بوون)، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه خانه‌نشین هه‌بووه ته‌مه‌نى له‌خوار 18 ساڵییه‌وه بووه و تیایشیاندایه، كه له كرده‌وه‌ى تیرۆریستی‌دا كوژراوه و مووچه‌ى بۆ خه‌رج كراوه.
مشعان جبوورى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ڕای گه‌یاند :" وردبینیكردن له دۆسیه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كه شایسته‌ى خانه‌نشینكردن بوون، كۆتاییهات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كرد، ژماره‌ى دۆسێكان 24 هه‌زار دۆسییه بوو، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى به‌ناوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كانه‌وه مووچه‌یان وه‌رده‌گرت 16 هه‌زار كه‌س بوون و ساڵانه بڕى 400 ملیار دینار له بودجه‌ى ده‌وڵه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌كرا.
مشعان جبوورى، نووسیویه‌تى :" دواى وردبینیكردن ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى شایسته‌ى ورهگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانن ته‌نها 1200 كه‌سن".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وانه‌ى ساخته‌كارییان كردووه و به هۆی ئه‌و ساختانه‌وه زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دینار خه‌رج كراوه، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه و یه‌ك كه‌سیان نه‌خراونه‌ته زیندانه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه پاڵه‌وانى ئه‌و ساختهكارییانهن و پاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵیاندا دابه‌شكردووه، به‌هه‌مان شێوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
ئاشكراشیكردووه، كه له نێو خانهنشینكراوهكاندا هه‌یه ته‌مه‌نى له خوارووى 18 ساڵییه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها تیایاندایه له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى دژ به عێراقییه‌كان كوژراوه.
bas news-
