بەسرە.. 49 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیان بەسەردا گیرا
دەستەی دەستپاکیی عێراق (نەزاهە) دەستبەسەر 49 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ”بە قاچاغ هێنراو“دا، گرت.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، کە رۆژی دووشەممە 15.5.2017 بڵاو کراوەتەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە قاچاغ لەرێی بەندەری ئەبو فلوس لە پارێزگای بەسرە گەیەندراونەتە عێراق.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو 49 فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەشێوازی ئەمریکی دروست کراون، کامێرای زۆر پێشکەوتوویان لێ بەستراوە و لە کۆگایەکی بەندەرەکە دەستیان بەسەردا گیراوە.
میلیشیا عێراقییەکان فڕۆکەی فڕۆکەوان لە بوارەکانی سیخوڕیکردن بەسەر هاووڵاتییان بەکاردەهێنن و زۆر جاریش دەکەونە دەست چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە ئەوانیش بۆمبیان پێوە دەلکێنن و لەناو هاووڵاتییان و هێزە عێراقییەکان دەیان تەقێننەوە.
bas news-
