فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا: ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له مووسڵ هه‌ڵات
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى دژه تیرۆری عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕزگاركردنى گه‌ڕه‌كى ئیسڵاحى زراعى له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ یه‌كێكه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه داعش زۆر به‌گرنگى ده‌زانى و گره‌وى له‌سه‌ر ده‌كرد، هه‌روه‌ها له هێڵه زۆر توندوتۆڵه‌كان بوو كه ئه‌و ڕێكخراوه زۆر به گه‌رمى شه‌ڕى تیادا ده‌كرد، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادى چه‌كداره‌كانى خۆى جێهێشت و بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵات.
لیوا ڕوكن مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانى دووى سه‌ر به هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراق، ڕای گه‌یاند :" داعش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان له عێراق شكاوه و به‌ناو پایته‌خته‌كه‌ى به‌ده‌ستیانه‌وه نه‌ماوه، هیچ شێوێنێكیش له مووسڵ بۆ توندڕه‌وان نه‌ماوه‌ته‌وه".
گوتیشی :" داعش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى به ڕاستى بیر له‌وه بكاته عێراق به‌جێ بهێڵێت، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ى كه خۆیانیان تیادا حه‌شار ده‌دا، له‌ده‌ستیان داوه و زۆرێك له چه‌كدار و ئه‌ندامانیان، كوژران".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى" سه‌رۆكى ڕێكخراوى داعش، ده‌ستى له چه‌كداره‌كانى هه‌ڵگرتووه و له به‌ره‌كانى شه‌ڕ ئه‌وانى به‌جێهێشت و خۆیشى بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتووه.
bas news-
