عزه‌ت دوورى دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى نوێ ئه‌نجام ده‌دات
ڕۆژنامه‌ى "شارع مه‌غاربى" كه ڕۆژنامه‌یه‌كی توونسییه، دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ عزه‌ت دوورى، جێگرى سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى پێشوو ئه‌نجام داوه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه "داعش" له ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كانى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عس، پێكه‌نه‌هاتووه.
عزه‌ت دوورى، له دیمانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له باره‌ى بارودۆخه‌كانى سووریاوه، ده‌ڵێت :" تایفه‌گه‌رى له سووریا نوێ نییه، ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه حافز ئه‌سه‌د (سه‌رۆكى كۆچكردووى سووریا) ده‌ستى له عرووبه هه‌ڵگرت و بیر و بنه‌ما و ئامانجه‌كانى به‌عسى له‌بیر كرد، كه هه‌ستا به كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ئه‌و حزبه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى و كوشتنى زۆرێك له فه‌رمانده‌كانى و زیندانیكردنى ئه‌وانى دیكه له‌وانه‌ش میشێل عه‌فله‌ق كه دامه‌زرێنه‌ر بوو، پاشان سوپای سووریای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌فه‌سه‌ره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانى كوشت و ئه‌وانه‌شى مانه‌وه له زیاندن توند كران، تا حزبه‌كه‌ى كرد به چه‌ته‌ى ژێر ده‌ستى خۆى".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه له كۆتاییدا، گه‌لى سووریا سه‌رده‌كه‌وێت و مێژووش ده‌ینووسێته‌وه.
پێشتر چه‌ندین جار كوژرانى عزه‌ت دوورى، كه ئێستا خۆى به ئه‌میندارى گشتى حزبى به‌عس له عێراق ده‌زانێت، ڕاگه‌یاندرا، تا دواجار هه‌واڵی ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده باڵاكانى عێراق له مانگى نیسانى 2015 بڵاو كرایه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌دا وێنه‌ى ته‌رمى پیاوێك داده‌نرا كه گوایه له جه‌وه‌ڵ حه‌مرین له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كوژراوه.
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه توونسییه‌كه، عزه‌ت دوورى زیاتر باس له بیرى نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ده‌كات.
bas news-
