سه‌رچاوه‌یه‌ك: مه‌رجه‌عییه‌تى باڵا ته‌زكییه له سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه وه‌رده‌گرێته‌وه
عه‌لا مووسه‌وى، سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه له عێراق، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه به‌م دواییانه بڵاو كرایه‌وه و ده‌گوترێت له ساڵى 2013 تۆمار كراوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌سیحییه‌كان و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌بێت یان پاره‌یان لێوه‌ربگیرێت، یان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له "عه‌لى سیستانى" مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له شارى نه‌جه‌ف، ڕایگه‌یاند :" ئه‌وه‌ى جێی نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌م لێدوانه دراوه، كه عێراق له دۆخێكى ناله‌باردایه و مه‌رجه‌عییه‌ت تووشى ڕووگیرى ده‌كات".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌و گوتانه‌ى له‌سه‌ر زارى سه‌ید عه‌لا مووسه‌وى، بڵازكراونهتهوه، ته‌نها كورته‌یه‌كه له موحازهرهیكى فیقهى كه موسه‌وى پێش ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه و له مینبه‌رى مزگه‌وتى "ساحیب" له نه‌جه‌ف گوتوویه‌تییه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و لایه‌نانه‌ى له پشت ئه‌و ههڵایهوهن، ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه و مه‌به‌ستیان له مووسه‌وى خۆیه‌تى، گوتیشی :" به‌ڵام ئه‌مه بێبه‌ریی ئه‌و پیاوه له گوته‌كانى ناكات".
ئاشكراشى كرد، كه ڕێكاره‌كانى مه‌رجه‌عییه‌ت له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ئاشكرا ده‌كرێن یان به كشانه‌وه‌ى تهزكییهیه له سه‌ید مووسه‌وى، یان به ئاگاداركردنه‌وه و سهرنجڕاكێشانێی، گوتیشی :" مه‌رجعییه‌ت په‌له له بڕیاره‌كانیدا، ناكات".
باسنيوز
