عه‌مار حه‌كیم: كه‌س ناتوانێت شه‌قامى كوردى ڕابگرێت و ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نن
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه ئه‌مڕۆ وه‌كو فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم و به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه، كۆبوونه‌ته‌وه. گوتی :" له كۆبوونه‌وه‌كه باسى چه‌ند پرسێكى گرنگ كرا، له‌وانه‌ش پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، هةروةها كێشه‌ى شايسته داراییه‌كانى جووتیارانى هةريَم و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لایه‌نى به‌رامبه‌ر، هه‌مان ئه‌و لێدوانانه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تیان دووباره ده‌كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده ده‌زانن مافى گه‌لى كورده، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم، كات گونجاو نییه، چونكه شه‌قامى شیعه پرسیاران لێده‌كه‌ن كه ئایا بۆ چى له‌م كاته‌دا كورد ڕیفراندۆم ده‌كات، گوتیشی :" باسیان له‌وه ده‌كرد كه گوایه له‌وه ده‌ترسن، دواى سه‌ربه‌خۆیی گه‌لى كورد تووشى كێشه ببێت، هه‌روه‌ها بیستوویانه كه حزبه كوردستانییه‌كان هه‌موویان یه‌كده‌نگ نین له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌وه و تا ئێستا ڕێككه‌وتنیان نه‌كردووه".
به‌پێی لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى پارتى، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، گوتوویه‌تى :" هه‌ندێك ده‌ڵێن ئێمه ته‌نها ڕاپرسی ده‌كه‌ین، مه‌رج نییه ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نین، به‌ڵام كه ڕاپرسی كرا، ئه‌وه وه‌كو تۆپێكى به‌فرینی لێدێت و گل ده‌بێته‌وه، ئه‌وكات كه‌س ناتوانێت ڕایبگرێت و ده‌كه‌وێته ده‌ست شه‌قامى كوردى و به‌ده‌ست سیاسییه‌كانه‌وه نامێنێت".
بۆیه عه‌مار حه‌كیم داواى كرد، كه هه‌موو ئه‌و كێشانه به‌پێی ده‌ستوور و به گفتوگۆ ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت، د. ئه‌شواق جاف گوتیشی :" منیش پێمگوت ئێمه زیاتر له 13 ساڵه گفتوگۆ ده‌كه‌ین و هیچ ئه‌نجامێكمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و گوتى، ئه‌م 13 ساڵه گفتوگۆ نه‌كراوه و له‌مه‌ودوا ده‌یكه‌ین".
bas news-
