سێ چەكداری داعش لە كاتی مەلەكردن دەستگیر دەكرێن

 سێ چەكداری داعش لە كاتی مەلەكردن دەستگیر دەكرێن
هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا سێ‌ چەكداری داعشیان دەستگیر كرد، لەو كاتەی هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی مەلەكردنەوە لە رووباری دیجلە بپەڕنەوە بۆ بەشی چەپی مووسڵ.

رائید حوسێن فالح عەزاوی ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند "هێزەكانمان لە كەناری رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە، سێ‌ چەكداری داعشیان دەستگیر كرد، پێشتر لە ناوچەی تەل شەیاتین چاودێری ئەو سێ‌ چەكدارەی داعشمان دەکرد كە بە مەلەكردن گەیشتبوونە كەناری رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە و دواتر دەستگیر كران".

سەبارەت بە رەگەزنامەی سێ‌ چەكدارە دەستگیركراوەكەی داعش، عەزاوی گوتی "سێ‌ چەكدارەکەی داعش بە ڕەگەز عێراقیین و خەڵكی ناو شاری مووسڵن".












باسنیوز
Top