بۆردوومانى داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كرده قوربانى
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى ڕای گه‌یاند، داعش چه‌ند مووشه‌كێكى ئاراسته‌ى ناوچه‌ى مووسڵى نوێی له شارى مووسڵ كرد و به‌و هۆیه‌وه 4 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست دا و 9ى دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات، دانیشتووانى دیوى ڕاستى شاره‌كه كه تائێستاش به‌شێكى له ژێر ده‌ستى داعشه، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردوومانى باره‌گا و چه‌كدارانى داعشى كردووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و بۆردوومانانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بوونه قوربانىا.
له‌و بۆردوومانه‌دا هاووڵاتییه‌كى مووسڵى گیانى له‌ده‌ست دا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
باسنيوز
