نوێترین وێنەی سیستانی بڵاوكرایەوە

نوێترین وێنەی سیستانی بڵاوكرایەوە
ئەمڕۆ هەینی نوێترین وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەلایەن كەناڵی (سۆمەریە)ی عێراقی بڵاوكرایەوە.


وێنەكە لە میانی پێشوازیكردنی سیستانی لە محەمەد تەقی شەریعەمەداری مەرجەعێكی شیعی ئێران لە ماڵەكەی خۆیدا لە نەجەف گیراوە.



بە گوێرەی سەرچاوەكە، ئەم دیدارە و وێنەكە هی ڕۆژی 22ی نیسانی رابردووە.



لە وێنەكەدا سیستانی بە تەندروستیەكی باشەوە دەردەكەوێ، بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باسی خراپبوونی باری تەندروستیان دەكرد.
bas news-
Top