پێنج حەشارگەی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ خاپوور كرا

پێنج حەشارگەی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ خاپوور كرا
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق حەشارگەكانی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ بۆردومان كرد.


نەقیب جەبار حەسەن ئەفسەر لە سوپای عێراق رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق پێنج حەشارگەی داعشیان لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ، لە دەوروبەری ناوچەی هەرمات بۆردومان كرد.


گوتیشی "هاوكات لەگەڵ بۆردومانكردنی حەشارگەكانى داعش، هێزەكانی عێراق خۆیان ئامادە كردووە تا هێرش بكەنە سەر ناوچەی هەرمات بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەنەوە".


ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا، ئەو هێرشانەی كە هێزەكانی عێراق لە دوێنێ‌ پێنجشەمەوە لە میحوەری باكووری رۆژئاوای مووسڵ ئەنجامیان داوە بۆ داعش لە ناكاو بووە و بەو پێیەی هێزەكانی عێراق بە خێرایی پێشڕەوییان كردووە لەو میحوەرە.
bas news-
Top