عەممار حەكیم: دەبێت عێراق، ئێران، توركیا، میسرو سعودییە كۆببنەوە

عەممار حەكیم: دەبێت عێراق، ئێران، توركیا، میسرو سعودییە كۆببنەوە
سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق باس لە داهاتووی ناوچەکە دەکات و پێی وایە دەبێت کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەسەر بریاردان لەناوچەکە بکرێت.

عەممار حەکیم، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق بۆ ئاژانسی فورات نیوز ڕایگەیاند، دەبێت عێراق، ئێران، توركیا، میسرو سعودییە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی پێكەوە بكەن و پێكەوە بڕیار لە پرسەكانی ناوچەكە بدەن.
دەشڵێت: "هیواخوازم ئەو وڵاتانە باسی ناوخۆییی خۆیان بکەن نەک عێراق، عێراق ووڵاتێكی سەربەخۆیە خۆی دەتوانێت سەبارەت بە كێشەكانی ناوخۆی بڕیار بدات".
bas news-
Top