وه‌زیرى ناوخۆى عێراق لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كوشتنى به‌رپرسه كورده‌كه‌ى كه‌ركووك پێكهێنا
عه‌مید سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند :" قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆ، فه‌رمانى دا به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ كه‌ركووك".
به‌پێی لێدوانى گوته‌بێژه‌كه، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانى پۆلیس و هه‌واڵگرى كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى كێشه‌ى تاوانه‌كانى كوشتن و تیرۆركردن له پارێزگاكه، كه دواهه‌مینیان كوشتنى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای غازى باكوور بوو، بانگهێشت ده‌كرێن.
کاتژمێر 8ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە 2/5/2017، سەرۆکی یانەی گازی باکوور و جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور کە هاوکات کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتیی کوردستان بووە، لەلایەن سێ چەکدارەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)یان پێ بووە، درایە بەر دەستڕێژی گوله و لەگەڵ پاسەوانێکی بە ناوی (شاهۆ)، تیرۆر کران.
باسنيوز
