داعش به‌ته‌واوی له‌به‌ری راستی موسڵ گه‌مارۆ دراوه
وته‌بێژی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان یه‌حیا زوبه‌یدی رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له‌به‌ری راستی شاری موسڵ هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش ماون به‌ته‌واوی گه‌مارۆ دراون، وتیشی، ته‌نها 30 له‌سه‌دی ناوچه‌كانی ماون رزگار بكرێت.
یه‌حیا زوبه‌یدی وتیشی، داعش دوا نه‌فه‌سه‌كانی كۆتایی هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌و ده‌ردی سه‌ریه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ی چێژن، درێژه ناكێشێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان عێراق چه‌ند هێرشێكی بۆ سه‌ر مۆڵگه و پێگه‌كانی رێكخراوی داعش له چه‌ند پارێزگایه‌ك ئه‌نجام دا، ده‌یان چه‌كداریان لێ كوشتن له نێویاندا سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌یه.
زوبه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه شدا، فرۆكه جه‌نگییه‌كان له لێدانی داعش به‌رده‌وامن، چوار هێرشیان بۆ شارۆچكه‌ی قایم له ئه‌نبار ئه‌نجام دا، له ئاكامدا بووه خۆی له‌ناوبردنی چوار ئامانجی ئه‌و رێكخراوه.
هێزه عێراقییه‌كان پرۆسه‌ی سه‌ربازیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له بیابانی ئه‌نبار دست پێكردوه، وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پرۆسه‌یه‌كی فراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له پارێزگاكه له ژێر ده‌ستی داعش دایه.
bas news-
