نەتەوە یەکگرتووەکان: لە مانگی نیساندا لە عێراق 720 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2017/5/1 نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاوی كردووەته‌وه، له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی نیسانی ٢٠١٧دا روویان داوه، ٣١٧ هاووڵاتی عێراقی كوژراون و ٤٠٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له مانگی کانوونی دووەم ٣٠٩ كه‌سه (هیچیان پۆلیس نین) و برینداره مه‌ده‌نییه‌كانیش ژماره‌یان ٣٨٧ كه‌سه (هیچیان پۆلیس نین).
ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نەینەوا خوێناوینرین پارێزگا بووە به ٢٧٦ قوربانی سڤیل (١٥٣ كوژراو و ١٢٣ بریندار)، له دوای ئه‌و پارێزگای بەغدا دێت به ( ٥٥ كوژراو و ١٧٩ بریندار) دواتر پارێزگای سەڵاحەدین به ( ١٥ كوژراو و ٤٣ بریندار).
به گوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە دەست یونامی کەوتوون، تێکڕای ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٧٤ کەس بووە (٣٩ کوژراو و ٣٥ بریندار)، ئەو ژمارەیەش خراوەتە سەر کۆی گشتیی قوربانیان تا بەرواری ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧.
له‌م باره‌یه‌وه یان كۆبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی"هاووڵاتیانی سڤیل به‌رده‌وامن له دانی باجێكی یه‌كجار سه‌خت له ململانێكاندا، به تایبه‌تیش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هەروەها لە شاری مووسڵ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له شه‌ڕێكی قورسی كوڵان به‌كۆڵاندا رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "تیرۆریستانی داعش بۆمبی چێنراویان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری مووسڵ ته‌قاندووەته‌وه و هێرشیان كردووەته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌هۆی پێكدادانه‌كان ڕاده‌كه‌ن، كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش ناوچه‌ی زیاتر له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانی داعش ته‌نیا له ناوچه‌كانی پێكدادان نین، به‌ڵكوو له‌ده‌ست له هیچ ناپارێزن.
ئه‌وان شوێنه ڕزگاركراوه‌كانیان كردووەته ئامانج، كه خه‌ڵكی خه‌ریكی دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانیانن، به به‌كارهێنانی خۆكوژه بومبڕێژكراوه‌كان، وه‌كوو هێرشه‌كه‌ی ناو جه‌رگه‌ی سوننه‌كان له شاری تكریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له سه‌ره‌تای مانگی نیسان، هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو تیرۆریستان به خۆكوژه بۆمبڕێژكراوه‌كانیان هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده له شاری به‌غدای پایته‌خت".
كۆبیش لە درێژدا گوتی "هه‌ڵمه‌تی وه‌حشیگه‌رانه‌ی تیرۆرستانی داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له لاوازكردنی ویست و یه‌كڕیزیی گه‌لی عێراق و ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا به نزیك ده‌بینن."
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە "به شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی به‌ربه‌ستی هاتووەته پێش له لێكوڵینه‌وه له ژماره‌ی قوربانیان له ناوچه‌كانی ململانێ. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار، هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی ئه‌نبار وه‌رگیراوه و له‌وانه‌شه ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه وه‌رگیراوه به وردی گوزارشت له ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ناوچانه نه‌كات، به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كار كه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، یونامی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ته‌نها به‌شێك له ڕووداوه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
یونامی ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه به‌هۆی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ده‌ست داوه دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێ هێشتووه له بارودۆخێكی دژواری كه‌شوهه‌وادا تووشی كه‌میی ئاو و نه‌گه‌یشتن به خۆراك و چاودێریی ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته ڕوو بریتین له كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه
bas news-
