ئەبوئیسحاق تونسی لە مووسڵ كوژرا

ئەبوئیسحاق تونسی لە مووسڵ كوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیەكی پۆلیسی فیدراڵی، كوژرانی ئەبوئیسحاق تونسی بەرپرسی فرقەی حوفاتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و چوار كەس لە یاریدەرەكانی راگەیاند.


شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند ئەبوئیسحاق و چوار كەس لە یاریدەرەكانی لە رۆژئاوای مووسڵ كوژراون.


جەودەت گوتیشی پۆلیسی فیدراڵی بەردەوامە لە پرۆسە هەواڵگرییەكانی لەنێو قووڵایی هێزەكانی داعش، ئەمەش بە هاوئاهەنگی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق و كەتیبەی مووشەكهاوێژەكان دەكەن.


ئەوەشی دووپات كردەوە فەرماندەكەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گەڕەكی (ئیقتسادیین)ی رۆژئاوای مووسڵ كوژراوە.
bas news-
Top