یاسای لێبوردنى گشتى ته‌گه‌ره‌ى تێده‌كه‌وێت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵى ئیسلامی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه ماوه‌یه‌كه له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌ی تێكه‌وتووه، كۆبووه‌وه.
زانا رۆستایی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : " ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/4/2017 وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری عێراق له كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئاماده‌بوون بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی كه ماوه‌یه‌كه له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌ی تێكه‌وتووه".
گوتیشی : " به‌پێی ئه‌و هه‌مواره‌ی كه حكوومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان، سنووری لێبوردنی گشتی ته‌سك كراوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك له‌و تاوانانه‌ی كه پێشتر به‌ر یاساكه كه‌وتبوون بۆ لێبوردن، له‌م هه‌مواركردنه به‌ری نه‌كه‌وتووه و په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی یاسایی ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیكه له‌م یاسایه، سوودمه‌ند بێت".
یاسای لێبوردنى گشتى، ئه‌گه‌رچى بۆ پارێزگاكانى عێراقه به بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كوردانه‌ى له پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله له زیندانه‌كانن، سوودمه‌ند ده‌بن.
bas news-
