داعش به ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه‌دا خه‌نده‌ك لێده‌دات
ئه‌حمه‌د خورشید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى، ڕای گه‌یاند :" داعش له حه‌ویجه ده‌ستی به لێدانى خهندهكى گه‌وره كردووه و هاوكات ژماره‌یه‌كى زۆر له دانیشتووانى شاره‌كه‌ى له ناوه‌ندى حه‌ویجه كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، ڕێگه‌ى هه‌ڵاتنیان لێ بگرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه داعش ده‌یه‌وێت هاووڵاتیان وه‌كو قه‌ڵغان به‌كار بهێنێت، گوتیشی:" سه‌یرمان لێدێت حكوومه‌تى فیدڕاڵ بێده‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى داعش كه ڕۆژانه به‌رامبه‌ر دانیشتووانى حه‌ویجه ئه‌نجامیان ده‌دات و حكوومه‌تیش گوێ به مردنى منداڵ و نه‌خۆشه‌كان نادات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواكه‌وتنى ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى حه‌ویجه له ده‌ست داعش نییه، كه ده‌بوو له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست پێبكات، به‌تایبه‌ت كه بهپَی زانیارییه‌كان، ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له 1200 چه‌كدار زیاتر نابێت و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى شاره‌كه‌ش ئاسانكارى بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات زووتر ڕزگارى بكه‌ن.
bas news-
