ئۆتۆمبیلێك له‌ بابل ته‌قییه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

ئۆتۆمبیلێك له‌ بابل ته‌قییه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس، ڕایگه‌یاند، لانى كه‌م یه‌ك كه‌س كوژرا و 11ى دیكه‌ش له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ بابل، بریندار بوون.



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی بابل، ڕای گه‌یاند :" ئامارى سه‌ره‌تایی ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو كه‌ خۆكوژێك له‌ ده‌روازه‌ى جه‌رفولنه‌سڕ ته‌قاندوویه‌تییه‌وه‌، كوژرانى یه‌ك كه‌س و برینداربوونى 11 ى دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه‌".





ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ بینداره‌كان به‌ په‌له‌ گه‌ینراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش براوه‌ بۆ پزیشكى دادى.
bas news-
Top