ئەمەریكا نهێنییەكی گەورەی داعش ئاشكرا دەكات
كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا نهێنییەكی گەورەی ئامێرە زەبەلاحەكەی زەوی هەڵكەندن (حەفارە)ی داعشی ئاشكرا كرد، كە لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا لە مووسڵ دەستی بەسەردا گیرا.
دەركەوتووە ئەو دەزگای زەبەلاحەی زەوی هەڵكەندن و بەشێكی زۆری تفاقەكانی داعش مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1935، كە ئەوسا لەلایەن نازییەكانی ئەڵمانیا لەژێر سەركردایەتی ئەدۆڵف هیتلەر داهێنراون و بەكارهێنراون.
بە گوێرەی راپۆرتەكە، تا ئێستە كارەكانی لیژنە تایبەتەكان بەردەوامن بۆ زانینی سەرچاوەكانی ئەو چەك و تفاق و شارەزاییانەی داعش هەیانە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ شەرمەزاری گەورەتریشی بەدوادابێت لەلایەنی ئەوەی داخۆ چ هێزێكی جیهانی پشتیوانی لۆجستی داعش دەكات.
راپۆرتەكە ئەوەشی وەبیر هێناوەتەوە كە چۆن داعش داهێنانیان كردووە لە هەڵكەندنی ژێر زەوی مووسڵ و لێدانی سەدان تونێل لەنێو شارەكەدا بۆ ئەوەی لە ڕۆژێكی وەكو ئێستەدا خۆیان تێدا بپارێزن لە بۆردومانەكان. هەروەها دەشڵێ شارەزاییە سەربازییەكانی داعش لە سەرووی چاوەڕوانكراودا بووە و تەكنەلۆژیای زۆر بەرزیان لە ڕووی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمبەوە بەكارهێناوە.
bas news-
