چوار ھاووڵاتی عێراقی لە تورکیا دەستگیر دەكرێن

چوار ھاووڵاتی عێراقی لە تورکیا دەستگیر دەكرێن

ئەمڕۆ هەینی چوار ھاووڵاتی عێراقی لە تورکیا، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.


لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنیی تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سامسون، چوار ھاووڵاتی عێراقی دەستگیر کران.


چوار عێراقیەكە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی ئیلکئەدمی سەر بە سامسون لەلایەن تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بەو پارێزگایە دەستگیر کراون.


دەستگیرکراوەكان پەیوەنديیان لەگەڵ ناوچەکانی شەڕ و پێکدادان لە سووریا و عێراق ھەبووە.
bas news-
Top