ڕێگه‌ى به كچه ڕۆژنامه‌نووسێك نادرێت بچێته په‌رله‌مان
ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا له سه‌ر زارى میدیاكار "هیبه سوودانى" بڵاویكرده‌وه، كه ساڵێك پێش ئێستا په‌رله‌مانتار فائیق شێخ عه‌لى، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندیی ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر تۆڕى میدیاى عێراقی و ئه‌وانه‌شى كه كارى تیادا ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه دواى كۆنگره‌كه، هیبه سوودانى، به په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، شێوازى هێرشكردنه سه‌ر تۆڕى میدیاى عێراقی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت :" له‌و كاته‌وه هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان په‌رله‌مانتاره‌كه و محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار شه‌بووت، سه‌رۆكى پێشووى تۆڕى میدیاى عێراقی كرا بۆ ئه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مان نهنێردرێم".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه دواى گۆڕانكارى له ئیداره‌ى تۆڕه‌كه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوه‌ندى ڕۆژنامه‌وانى په‌رله‌مانه‌وه، ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه به فه‌رمانى فائیق شێخ عه‌لى، ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت له ناوه‌نده‌كه ئاماده بێت.
ڕوانگه عێراقییه‌كه داوا له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه كات بۆ زانینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى دراوه به‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ڕێگریكردن له ئاماده‌بوونى ڕۆژنامه‌نووسان له په‌رله‌مان.
bas news-
