ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی باشووری رۆژئاوای مووسڵ دەستیپێكرد

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی باشووری رۆژئاوای مووسڵ دەستیپێكرد
حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی باشووری رۆژئاوای مووسڵی لە دەست چەكدارانی داعش دەستپێكرد.

شانەی راگەیاندنی جەنگی مووسڵ ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی شارۆچكەی حەزەر و دەوروبەیان لە باشووری رۆژئاوای مووسڵ دەستپێكرد.

ئەوەش راگەیەندراوە كە ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ لە 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.

دوای زیاتر لە چوار مانگ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ لە 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.
k24 -
Top