حزبوڵای عێراقی 23 دیل دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر ئازاد دەكات

حزبوڵای عێراقی 23 دیل دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر ئازاد دەكات
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ئاشكرای كرد میلیشیای حزبوڵای شیعەی عێراقی، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر، ئەو 23 هاووڵاتییەی ناوچەی عامریەی فەلوجەی ئازاد كردووە، كە لە دوای تەقینەوەیەكی تیرۆریستی، بە شێوەیەكی هەڕەمەكی دەستگیری كردبوون.


دوای ئەوەی دوێنێ بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەی بزیبز بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی میلیشیای حزبوڵای شیعەی عێراقدا تەقیبووەوە، بووبووە هۆی كوژرانی حەفت چەكداری میلیشیاكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی حزبوڵا بە شێوەیەكی هەرەمەكی 23 كەسی مەدەنیان لە ناوچەی عامریە رفاند، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر ئازادی كردوون.


لەمبارەیەوە فەیسەڵ عیساوی قایمقامی قەزای عامریە بۆ كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی عەرەبی، پەسنی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و عەشایری ناوچەكەی داوە كە ڕۆڵیان هەبووە لە ئازاكردنی رفێنراوەكانی عامریە.


عیساوی دووپاتی كردەوە ئەو كەسانەی رفێنرابوون تەنها كاری جوتیاری دەكەن و هیچ پەیوەندییەكیان بە تەقینەوەكەوە نەبوو.
bas news -
Top