دەیان زیارەتکاری شیعە بەهۆی دەنگۆی بوونی خۆکوژێک دەبنە قوربانی

دەیان زیارەتکاری شیعە بەهۆی دەنگۆی بوونی خۆکوژێک دەبنە قوربانی


دەیان هاووڵاتیی شیعەمەزهەب لە رێوڕەسمێکی ئایینیدا دەبنە قوربانیی دەنگۆی بوونی خۆکوژێک.



ئەحمەد خەلەف، نەقیبی پۆلیس لە بەغدا بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، کە رۆژی یەکشەممە 23.4.2017، هەزاران هاووڵاتی شیعەمەزهەب بەرەو مەزاری موسا کازم‌ی ئیمامێکی شیعەکان رۆیشتوون.



نەقیب ئەحمەد خەلەف هەروەها رایگەیاندووە، کە یەکێک لە زیارەتکاران هاواری کردووە، کە خۆکوژێک لە نێو زیارەتکارەکان دایە و بەهۆی ترسی تەقینەوە هاووڵاتییەکان هەوڵی هەڵاتنیان داوە و بووەتە پاڵپاڵێن و ژمارەیەک زیارەتکار کەوتوونەتە ژێر دەست و پێی یەکتر.



بەهۆی بەربوونەوەی ئەو هاووڵاتییە شیعەمەزهەبانە، دەیانیان بریندار بوون و دواتر پۆلیس چووەتە ناو کەژاوەکە و هاووڵاتییانی دڵنیا کردووەتەوە، کە هیچ خۆکوژ و بۆمبێک لە ناوچەکە نییە.

bas news-
Top