حه‌نان فه‌تلاوى به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ك به هه‌ڵه ده‌بێته جێی ته‌نزى چالاكوانه‌كان
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێی تێبینی و سه‌رنج و له لایه‌ن چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌ى ته‌نز ئامێز له‌سه‌رى ده‌نووسن ئه‌وه‌یه، حه‌نان فه‌تلاوى له برى وێنه‌ى پردى (ئیمامه‌كان _ الأئمه) له به‌غدا، وێنه‌ى پردى (جمهوورى) داناوه.
له وێنه‌كه‌دا ئه‌وانه‌ى به‌سه‌ر پردى جخهوورى تێده‌په‌ڕن، خۆپیشانده‌رانن و به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز ده‌چن، كه بیناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و زۆرێك له باره‌گاى حكوومی و كونسوڵخانه‌كانى تیادایه.
یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ى به‌ته‌نز ئامێزه‌وه وێنه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى :" به‌و وێنه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه حه‌نان فه‌تلاوى نه زیاره‌تى ئیمام كازمى كردووه و نه له‌وه‌ته‌ى بووه به په‌رله‌مانتار به ناو شارى به‌غدا سووڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌مى خه‌ڵك بپرسێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌یزانى ئه‌و پرده، پردى كۆمارییه نه‌ك پردى ئیمامه‌كان و ئه‌وانه‌شى به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن، زیاره‌تكارى ئیمامه‌كه نین، به‌ڵكو خۆپیشانده‌رن".
bas news-
