له هێرشێكى داعش 27 سه‌ربازى عێراقی ده‌بنه قوربانى و حهوتیشان به‌دیلى ده‌گیرێن
داعش له نزیك شارى ڕوتبه له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزێكى عێراقی، دواى كوژرانى 9 سه‌رباز و برینداركردنى 18ى دیكه، هاوكات 7 سه‌ربازیش به دیلى ده‌گرن و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ده‌یانڕفێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار، ڕای گه‌یاند :" ڕهتلێكى هێزه‌كانى سنوور، لیوان 60 له‌كاتى پهیوهندیكردنیاندا به باره‌گاكه‌یان له سنوورى شارى ڕوتبه، ڕووبه‌ڕووی هێرشێكى چه‌كدارانى داعش بوونه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌و هێرشه‌دا 9 سه‌ربازى عێراقی كوژراون و 18ى دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گوتیشی :" ڕێكخراوى داعش خراپی كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌ى قۆستووه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر هێزه‌كه‌ى پاسه‌وانى سنوور ئه‌نجام داوه.
له‌و هێرشه‌دا، جگه له كوژرانى 9 سه‌رباز و برینداربوونى 18ى دیكه، هاوكات حه‌وت سه‌ربازى دیكه به دیلى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى داعش و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ڕۆشتوون.
bas news-
