سەرکردایەتیی سوننەی عێراق و تورکیا دوو کۆبوونەوەی هاوبەش ساز دەکەن
ئۆسامه نۆجهیفی، سەرۆکی ئیتلافی موتەحدوون، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: "بهمزوانه ڕێبهرانی مەزهەبی سوننهی عێراق دوو کۆبوونهوه له بهغدا و ئهنقهره به مهبهستی دیاریکردنی چارهنووسیی سیاسیی ئههلی سوننه و پێکهێنانی پارتێکی گشتگیر له قۆناغی پاش داعش بهڕێوه دببهن".
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم بارەوە گوتی: "ئاگادارین سوننەکان دەیانەوێت هەڵوێستێکی نوێ لەدژی حکوومەت عێراق دەرببڕن و لە بەرانبەر سیاسەتی شیعەدا راوەستنەوە، بۆیە ئێستا لە هەوڵی کۆکردنەوەی خۆیانن بۆ دروستکردنی بەرەی سوننە و هەر کەسێکیش نەچێتە ناو ئەو بەرەوەیەوە، رەنگە ناوچە سوننەکانی لێ قەدەغە بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "رەنگە هەڵوێتسی سوننەکان هەوڵێکی هەرێمی و عەرەبی بێت بۆ ڕزگاربوونی سوننە لە حکوومەتی عێراق".
باسنیوز
