قه‌زافی هه‌وڵی رزگاركردنی سه‌ددام حوسێنی داوه
مونیر حه‌داد راشیگه‌یاندووه، شوێنی له سێداره‌دانی سه‌ددام تایبه‌ت بووه بووه به‌م سزایه و زنجیره‌ی 64 بووه، هه‌روه‌ها ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه مۆفه‌ق روبه‌یعی، راوێژكاری ئاسایشی پێشووی عێراق، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دادگاییكردنه‌كه هه‌بووبێت و رایگه‌یاند، پزیشكی به‌ندیخانه، واژووی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی سه‌ددام كردووه نه‌ك روبه‌یعی.
سه‌باره‌ت به دوایین وه‌سیه‌تی سه‌ددام حوسێنیش رایگه‌یاند، هیچ پیاوێكی ئایینی سووننه وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێنی وه‌رنه‌گرتووه و خۆی ئه‌م كاره‌ی كردووه و گوتی: "كاتێك داوای وهسیهتنامهم له سه‌ددام كرد، ئه‌و هیچ شتێكی پێنه‌دام وه‌ك وه‌سیه‌ت، ته‌نها گوتی؛ ته‌مه‌ن درێژبی كوڕم".
ئه‌و دادوه‌ره عێراقییه روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی یاسای عێراق، ناكرێت هیچ كه‌سێك له‌و رۆژه‌ی جهژنیتی, له سێداره بدرێت, به‌ڵام ئه‌و كات رایه‌كی دیكه هه‌بوو، ئه‌ویش گریمانه‌ی هه‌ڵاتنی سه‌ددام بوو له به‌ندیخانه و كاتێك دادوه‌ران بڕیاری له سێداره‌دانی سه‌ددام و هاوهڵاكانییان ده‌ركرد، به‌رپرس و راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاگادار نه‌بوون.
ئه‌و دادوه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌ویست په‌له له جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی سه‌ددام نه‌كه‌ن و به‌لای كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دوای بخه‌ن.
ئه‌و دادوه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات، "معه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، له رێگه‌ی پێدانی پاره به ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ده‌یه‌ویست سه‌ددام له به‌ندیخانه ده‌ربهێنێت".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و دادوه‌ره عێراقییه، له به‌رنامه‌ی "قصاری القول"ی ته‌له‌ڤزیۆنی رووسیه‌لیه‌وم، قه‌زافی رایگه‌یاندبوو، 5 ملیار دۆلاری ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه.
k 24 -
