حەشدی شەعبی دەیان بارەگا لە ناو مووسڵ دەکاتەوە
دوای چوونی حەشدی شەعبی بۆ نێو شاری مووسڵ، ئێستە خەڵکی ئەو ناوچانە بە تایبەت عەرەبەکانی سوننە و تەنانەت مەسیحیەکانی ناوچەکە ترسیان لێ نیشتووە بەوەی لە دوای داعش خراپتر رووبدات، کە ئەگەر عەقلیەتی حکومەتی عێراقی بەو شێوەیەی هەیە، بەردەوام بێت.
ئێستە لەنێو ئەو بارەگایانەی حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی عێراقیەوە پەلاماری خەڵکی دەدرێ و خەڵک دەکوژرێ و دەڕفێنرێن، ئەمەش لە جیاتی ئەوەی لەو شوێنانەی کە ئازاد کراون، ئاسایش فەراهەم بکرێ بۆ هاووڵاتییان، بە پێچەوانەوە بەڕەڵایی و بێ سەروبەرییەکی ئێجگار زۆریان دروست کردووە، کە لە دەرەنجامیدا سەر و ماڵ و سامانی دانیشتووانی ناوچەکە لە هەڕەشەدایە و هیچ کەسێک نیە بیانپارێزێ، دزی و تاڵانیەکی زۆر پەیدا بووە، پۆلیس و سوپای عێراقیش هیچ دەسەڵاتێکیان نییە لە بەرامبەریدا، دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەست حەشدی شەعبی دایە.
سەرچاوەكانی (باسنیوز) دووپاتی دەكەنەوە كە لەو ناوچەی مووسڵ کە ئازاد کراوان، حەشدی شەعبی فشار بۆ سەر خەڵک و هاووڵاتیانی ناوچەکە کە عەرەبی سوننەن تەنانەت مەسیحیەکانیش دەهێنن تاوەکو زەوی و زارەکانی خۆیان بە حەشدی شەعبی بفرۆشن، بۆ نموونە عەسائیبی ئەهلی هەق بە پارەیەکی زۆری حکومەتی عێراقی و ئێرانی و بە پاڵپشتی نوری مالیکی و بە نەخشەیەکی تۆکمە، کەوتوونەتە کڕینی زەوی و زار و موڵکی خەڵک و هاووڵاتییانی ناوچەکە، ئەوانەش هەمووی بە مەبەستی هێنانی خەڵکی خۆیانە واتا خەڵکی شیعە مەزهەب دەهێنن و لە جێی ئەوان نیشتەجێیان دەکەن و دایاندەمەزرێنن بۆ ئەوەی باری دیمۆگرافی نەینەوا بگۆڕن.
ئەمانەی خوارەوە ناوی بارەگاکانی حەشدی شەعبیین لە مووسڵ:
١- نووسینگەی شەهید سەدر، عەبدوڵا مەحمود ئەعرەجی بەرپرسیەتی، لەو ناوچانە بارەگایان کردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- گەڕەکی سوکر.
ج- گەڕەکی تەئمیم.
د- گەڕەکی سۆمەر.
ح- گەڕەکی قادسیە.
٢- هێزی بەدر، محەمەد سەعید تائی بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر بەرپرسیەتی و لەو شوێنانە بارەگایان کردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- نووسینگەی بەدر لە گوندی شرێخان.
ج- گەڕەکی سۆمەر.
د- گەڕەکی وەحدە.
ج- گوندی سادە و بوعوێزە.
ی- گەڕەکی جەزائیر.
٣- ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، محەمەد ئیبراهیم بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەرپرسیارییەتیان دەکات، لەو شوێنانە بارەگایان کردووەتەوە:
أ- ناحیەی بەرتڵە.
ب- گەڕەکی تەئمیم.
ج- گەڕەکی ئاریچیە.
٤- عەسائیبی ئەهلی هەق، لەم ناوچانە نووسینگەی هەیە:
أ- گەڕەکی قودس.
ب- گەڕەکی کەرامە.
ج- گەڕەکی تەئمیم.
د- گوندی بوعوێزە.
٥- گردبوونەوەی دیموکراتی شەبەک، حەنین قەدۆ بەرپرسیارییەتی لەدەستە و لەم ناوچانە نووسینگەیان هەیە:
أ- گوندی عەلی ڕەش.
ب- گەڕەکی تەحریر.
ج- گەڕەکی تەئمیم.
د- گەڕەکی کەرامە.
ح- گوندی گۆپجەلی.
ی- گوندی سادە و بوعوێزە.
خ- گەڕەکی تەحریر.
و- گەڕەکی قودس.
٦- بارەگاکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی، بە سەرۆكایەتی نوری مالیکی لە حەمدانیە نووسینگەی هەیە بە سەرپەرشتی سەبیح گویزە.
٧- ڕاپەڕینی شەعبانیە لە مووسڵ، بە سەرپەرشتی عەلی جاسم.
٨- حزبی دوعای ئیسلامی، سەر بە نووسینگەی مەتبی شەهید سەدرە و لە گەڕەکی حەدبایە بەرانبەر بزیشکی ددان بە سەرپەرشتی عەتیە.
٩- مەکتەبی دەولەی فورسان لە گەڕەکی تەحریری مووسڵ.
١٠- نووسینگەی بزوتنەوەی بابلیونی رەیان کلدانی لە حەمدانیە و لە سەنتەری قەزای تلکێف.
١١- مەکتەبی سورایا بە سەركردایەتی سەلوان مومیکا لە حەمدانیە.
١٢- نووسینگەی حزبی دەعوهی ئیسلامیی نوری مالیکی لە گەڕەکی ئینتسار.
١٣- جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی عێراقی، بە سەرۆکایەتی فەواز جربال کە هاوپەیمانە لەگەڵ عەمار حەکیم لە گەڕەکی مەسارف.
bas news-
