لە خازر مینێكی داعش بە مینلابەرێكدا تەقیەوە

لە خازر مینێكی داعش بە مینلابەرێكدا تەقیەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندێكی لابردنی مین سەر بە ڕێكخراوی MAG، لە كاتی لابردنی میندا لە خازر، مینێكی چێندراوی پاشماوەی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعشیدا پێدا تەقیەوە و گیانی لە دەست دا.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند لە کاتی پرۆسەی پاکسازی پاشماوەکانی داعش لە سنووری ناحیەی خازر سەر بە پارێزگای موسڵ، ئەحمەد مەحمود عەبدورەحمان کارمەندی مینلابەر لە رێکخراوی MAG لە کاتی پرۆسەی پاکسازی بۆمبی چێنراودا گیانی لە دەست دا.


ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە كاتی شكان و دۆڕاندندا، بەردەوام مینی چێندراو بە دوای خۆیدا بەجێ دێڵێ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوام ڕوودانی كارەساتی دڵتەزێن بە هۆی تەقینەوەی مینەكانی پاشماوەی داعش.
bas news-
Top