مووسڵ.. دوایین ژمارەی چەکدارانی داعش ئاشکرا کرا

مووسڵ.. دوایین ژمارەی چەکدارانی داعش ئاشکرا کرا


گوتەبێژی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش، ئاماژە بە مەترسیداری شەڕی رزگارکردنی بەری راستی شاری مووسڵ دەدات، بەھۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی سڤیل، وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەھێنرێن.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە جۆن دۆریان، گوتەبێژی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش، راگەیاندووە: "قۆناغی شەڕی رزگارکردنی بەری راستی شاری مووسل مەترسیدار و زەحمەتە، بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییانی سڤیل، بەتایبەت کە داعش وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەھێنێت".


گوتەبێژی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە بەری راستی شاری مووسڵ، کەمتر لە ھەزار چەکدار ماوە و چیتر ناتوانن چەکداری دیکە بنێرنە مووسڵ، ئەویش بەھۆی کوژران یان بەھۆی ئەوەی کە چەکدارەکان خۆیان رادەستی ھێزە عێراقییەکان دەکەن لەبەرئەوەی ناتوانن ھەڵبێن".


ئاشکراشی کردووە: "ھێزە عێراقییەکان لەسەرخۆ پێشڕەوی دەکەن و سووربوونی خۆیان لە بنبڕکردنی داعش لە مووسڵ نیشان داوە، ھەرچەندە ‌ئێمە ناتوانین کاتێک بۆ کۆتایی ھاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەو شارە دیاربکەین".

bas news-
Top