ئه‌یاد عه‌لاوى: داعش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته‌وه بۆ ناو قاعیده
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، هه‌وڵی تێكه‌ڵبوونى داعش له‌گه‌ڵ قاعیده ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه نوێنه‌رى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى و نوێنه‌رى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى ده‌ستیان به گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌ك كردووه.
ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى "شه‌رقول ئه‌وسه‌ت"، ڕای گه‌یاند :" له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانى هێزه عێراقییه‌كان، ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ستیكردووه به گوتوێژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى قاعیده بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنن".
عه‌لاوى، گوتیشی :" زانیاریم له سه‌رچاوه عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى داعش و قاعیده، ده‌ستكه‌وتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گفتوگۆى نێوان ئه‌و دوو ڕێكخراوه، ده‌ستى پێكردووه و نوێنه‌رانى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، سه‌رۆكى داعش و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكى قاعیده، به‌و ئه‌ركه هه‌ستاون".
ساڵى 2014، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، له ڕێكخراوى توندڕه‌وى قاعیده جیابووه‌وه و له‌و كاته‌وه هه‌ردوولایان شه‌ڕى ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆرترین ئه‌ندام له خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه.
پێشتر ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى، به‌هۆى شێوازه توندڕهوییهكانى له كوشتنى قوربانییه‌كان، ڕه‌خنه‌ى له داعش گرت.
bas news-
