عەبادی مانگی داهاتوو پارەی حەشدی شەعبی زیاد دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە عەبادی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئاشكرای كرد هێزە عێراقییەكان ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعشیان لە دیوی راستی مووسڵ بە یەخسیر دەستگیر كردووە. گوتیشی بە بێ هیچ سازشێك، سەركەوتنی گەورەیان بەسەر داعشدا بەدەست هێناوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی گوت لە مانگی داهاتووەوە ئەو بڕە پارەیە زیاد دەكەن، كە مانگانە بە هێزەكانی حەشدی شەعبی شیعی دەدەن. گوتیشی لێرە و لەوێ دەنگۆی درۆیینە بۆ ناوزڕاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بڵاودەكرێنەوە، كە هەمووی دوورن لە راستییەوە.
جێی باسە لە 26ی تشرينی دووەمی 2016دا پەرلەمانی عێراق یاسای دەستەی حەشدی شەعبی قبووڵ كرد، كە بووە جێی ناڕەزایی بەشێكی بەرچاوی لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش.
bas news-
