عەشیرەتە سوننەکان: هێزە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستدرێژی دەکەنە سەر ئێمە
ژمارەیەک شێخ و کەسایەتیی عەشیرەتە سوننەکانی باکووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق سەردانی ئوسام نوجەیفی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە و و داوای پشتگیریی لێ دەکەن.
ئوسامە نوجەیفی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو کەسایەتییانە پێیان راگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان (شیعەمەزهەبن)، سووکایەتی بە هاووڵاتییە سوننەکان دەکەن و بە پاساوی تیرۆر، دەستگیریان دەکەن ئەشکەنجەیان دەدەن.
ئەو شێخانە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو هێزانە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب بەشێکن تێیاندا، دەستدرێژی دەکەنە سەر مافی هاووڵاتییە سوننییەکان و ناوچەکانیان وێران دەکەن.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعەکان دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و سوپا و هیزە ئەمنییەکان لە زۆرینە شیعە پێکهێندرانەوە.
باسنيوز
