ژماره‌یه‌ك كه‌س له سه‌ر دڕینی وێنه‌ى مالیكی و مه‌رجه‌عه‌كان ده‌ستگیر كران
پێشتر به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق، نیگه‌رانییان ده‌ربڕى له به‌رامبه‌ر دڕاندنى وێنه‌ى مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی، له نێویاندا نوورى مالیكی، له گرته ڤیدیۆییه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وت، كه به پێ ده‌چوونه سه‌ر وێنه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فراكسیۆنه سیاسییه شیعه‌كان داوای پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و ئوردن ده‌كرد. هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بانگهێشتى كونسوڵى ئوردن له عێراق كرد و یاداشتێكى ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی، ڕاده‌ست كرد.
دواتر، به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى، له‌لایه‌ن ئه‌یمه‌ن سه‌فدى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئوردنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت و ئیدانه‌كردنى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى دژ به كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كانى كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاش كرده‌وه.
له‌سه‌ر زارى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئوردنه‌وه، ئه‌وه‌ش واستراوه‌ته‌وه، كه ئه‌وانه‌ى وێنه‌كانیان دڕاندووه، ده‌ستگیر كران و ده‌درێنه دادگاش.
bas news-
