وه‌زاره‌تى ناوخۆ: ئه‌و پیاوه‌ى دوو منداڵه‌كه‌ى به گازگرتن بریندار كردبوو ده‌ستگیر كرا
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له ڕاگیاندراوێكدا ده‌ستگیركردنى ئه‌و باوكه‌ى ڕاگه‌یاند، كه به گازگرتن جه‌سته‌ى دوو كچى خۆى خوێناوى و بریندار كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی نه‌جه‌ف، به‌شى توندوتیژى خێزانى، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ڕای گه‌یاند :" پیاوێكى هه‌ڵاتوو ده‌ستگیر كرا، كه پێشتر به شێوه‌یه‌كی دڕندانه جه‌سته‌ى دوو كچى خۆى به گازگرتن بریندار و خوێناوى كردبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه باوكى دوو منداڵه برینداره‌كه، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى نه‌جه‌ف نیشته‌جێیه، بارى ده‌روونى ته‌واو نییه و به گوته‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ئالووده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانه.
پێتر په‌یجه عێراقییه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ى دوو منداڵیان بڵاو كردبووه، كه له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه به گازگردتن جه‌سته‌یان خوێناوى كرابوو.
زه‌هرا (4 ساڵان) و غه‌دیر (6 ساڵان)، له لایه‌ن باوكییانه‌وه به گازگرتن هه‌موو جه‌سته‌یان خوێناوى ده‌بێت و به‌جه‌سته‌یه‌كی تێكشكاو و برینداره‌وه ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه.
ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" كه هه‌واڵه‌كه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووبووهوه، ڕای گه‌یاندبوو :" دوو منداڵه‌كه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى میسانى شارى نه‌جه‌فن، دواى ئه‌وه‌ى دایكیان دهبهسترێتهوهه، له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه به به‌ندكردن و لێدان و گازگرتن به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه، سزایان ده‌دات.
لێدانى دوو منداڵه‌كه ده‌بێته هۆى قاچ شكاندنى یه‌كێكیان، ئه‌مه جگه له درووستبوونى چه‌ند درزێك له ئێسكه‌كانى، به گازگرتنیش جه‌سته‌ى ئه‌وى دیكه‌یان به ته‌واوه‌تى بریندار ده‌كات.
هاوكات، ڕائید میقداد موسه‌وى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسی نه‌جه‌ف، به میدیا ناوخۆییه‌كانى ڕا گه‌یاندووه :" هه‌ردوو منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌در له نه‌جه‌ف چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بارى ته‌ندرووستیان جێگیره".
ڕوونیكرده‌وه، كه باوكیان ناوى " مالك كازم عه‌لى"ـیه و كرێكارى ده‌كات، پێشتر نه‌خۆشى ده‌روونى له‌گه‌ڵدا بووه.
bas news-
