تورکیا بڕی ٧٥٠هەزار دۆلاری ئەمریکی بەخشی بۆ سەقامگیرکردنەوەی موسڵ

تورکیا بڕی ٧٥٠هەزار دۆلاری ئەمریکی بەخشی بۆ سەقامگیرکردنەوەی موسڵ
حکومەتی تورکیا بڕی ٧٥٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەخشیە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFSی سەر بە UNDP کە کار دەکات بۆ کۆمەکیکردنی دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش.



بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکانەوە دەستنیشانکراون، FFS بە خێرایی یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی بەخشین(منحە) بۆ کاری بچوک و بەرزکردنەوەی توانستی حکومەتی ناوخۆیی و برەودان بە بەشداربوونی مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی خستنەسەرکاری ماوە کورت لەڕێی نەخشەی کاری گشتیەوە. بەخشینەکەی تورکیا دەبێتە ھۆی خێرا شیاندنەوەی دامەزراوە سەرەکیەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو لە بەشی ڕۆژھەڵاتی موسڵدا.



نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراق، خاتوو لیز گراندێ وتی :"ئەم بەخشینە لە کاتی خۆیدا بووە. زیاتر لە ٢٠٠ پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوە ئامادەن جێبەجێ بکرێن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی موسڵدا. ئەم میھرەبانیەی تورکیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ژێرخانی گشتی بە شێوەیەکی خێرا شیاندنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەمەش زۆر گرنگە."



باڵیۆزی تورکیا لە عێراقدا، بەڕێز فاتیح یەڵدیز وتی :" پێکەوەبوون لایەنی سەرەکیە بۆ داھاتووی عێراق. ھەرچەندە سەرەتا دەبێت عێراقیەکان لەناو خۆیاندا ھاویەک بن و پێکەوە بن، بەڵام وەکو ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئێمە وەکو یەک پارچە لە تەنیشت ھاوڕێ عێراقیەکانمانەوە بین. تورکیا کاری خۆی کردوە بۆ عێراقێکی یەک پارچە و یەکخراو و سەقامگیر و بوژاوە، ئەمە بەشێوەیەکی دوولایەنە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم کارە. ئێمە سەربەرزین کە ھاوبەشی بکەین لەگەڵ UNDP دا بۆ پێدانی بەخشینەکەمان و بەشداربوون لەو پڕۆژانەدا کە دەبنە ھۆی بەدەستھێنانی ئەم ئامانجانە. تورکیا بەردەوام دەبێت وەکو بەخشەرێکی چالاک بۆ دابینکردنی ھەموو ھەوڵێک بۆ عێراقێکی باشتر."



دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی تەمموزی ٢٠١٥ دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە ٢٢ ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەرانەکەوە زیاتر لە ١.٦ ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.


payamner-
Top