داعش 12 به‌ندكراوى كوشت
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، كه له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵاى فه‌یسبوك بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه 9-4-2017، تیرۆریستانی داعش 12 کەسیان لە بەندیخانەی حەویجە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک بۆ دارستانێک لە ناوچەی تەل ئەلبەعیر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ڕیاز - حەویجە، گواستۆتەوە .
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه پاشان کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئەمنییەی (داعش)، تیرۆریست (سەعدون مورشد حیمری)، ئەو 12 کەسەیان گولـلەباران کردووە.
تۆمەتی ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن داعشه‌وه دراوه‌ته پاڵ ئه‌و 12 قوربانییه، كه پەیوەندییان بە هێزەکانی سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکانه‌وه بوو و په‌یوه‌ندییه‌كانیش لە ڕێگەی مۆبایلەوە كراوه.
bas news -
