موسڵ... هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وته خواره‌وه، دوو فڕۆكهواكهنهكهی گیانیان له ده‌ست دا
فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی كوژرانی دوو فڕۆكه‌وانی عێراقی راگه‌یاند، وتیشی، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له كاتی هێرشكردن له موسڵ به ئاگری دوژمن كه‌وته خواره‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتیشی، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له به‌ری چه‌پ شاری موسڵ كه‌وتۆته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆی له به‌یاننامه‌كه‌ی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی دوو فڕۆكه‌وانه‌كه راگه‌یاند.
payamner-
