سوپای عێراق چه‌كێكی داعش له دژی رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێنێته‌وه
پێشتر چه‌كدارانی داعش، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هه‌وڵیانده‌دا بۆمبی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه، به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تانكه‌كانی سوپای عێراق بخه‌نه خواره‌وه.
به‌ڵام ئێستا سوپای عێراق هه‌مان ئه‌و ته‌كنیكه‌ی رێكخراوی داعش په‌رپێداوه و ئه‌وانیش هه‌مان چه‌ك له دژی رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێننه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی، ئێستا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره شه‌ڕه ئاسمانییه دامه‌زراوه، ئه‌ركی ئه‌و تیمانه‌ش، چاره‌سه‌ركردنی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعشه، كه به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، گرفتی بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا درووستكردووه.
k24 -
