شێخی ھۆزی جبوور، سەلیم جبووری لە ھۆزەکەی بێبەری دەکات

شێخی ھۆزی جبوور، سەلیم جبووری لە ھۆزەکەی بێبەری دەکات
سکای پرێس بڵاویکردووەتەوە، کە شێخی ھۆزی جبووری عەرەبی لە کەرکووک خۆی و ھۆزەکەی بێبەری کردووە لە "سەلیم جبووری" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.



ئەو لێدوانەی شێخ "مەسروور ئەلناجی جبووری" دوای ھەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھاتووە لە دەنگدان لە دژی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بە وتەی سەرۆک ھۆزەکە جبووری دەبووا ڕێزی لە بڕیارەکە ‌و لە کورد بگرتایە.



ھەروەھا، شێخ مەسروور ئەلناجی جبووری، دەڵێت: "ئەو ڕەفتارەی جبووری لەگەڵ دابونەرێتی عەرەبیدا یەک ناگرێتەوە، ئەگەر ئەو ئازایە با بچێت بە ھانای ئەو عەرەبانەوە کە لە دیالە لەبەر دەستی حەشدی شەعبیی دەناڵێنن و ئازار دەدرێن، نەک لە جیاتی ئێران بڕیار دەربکات."
payamner -
Top