بۆیه‌كه‌مجار هێزه عێراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی موسڵ چۆڵ ده‌كه‌ن
فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامن و فرۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپهاوێژه‌كان به‌رده‌وام پێگه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
شاكر جه‌وده‌ت وتی، هێزه‌كانیان رێگه‌یه‌كی ئارام بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری كۆن له موسڵ ده‌ده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان بكه‌ن.
هه‌ر له ده‌ستپێكی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، هێزه عێراقییه‌كان هانی خه‌ڵكیان ده‌دا له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و به‌ره‌و كه‌مپه‌كان نه‌چن.
به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هێواشییه‌ك له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌دی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كۆڵانی ته‌سك و خه‌ڵكێكی زۆری تێدایه توشی قورسییه‌ك بووه‌ته‌وه، ئه‌مه وای كردوه به‌كارهێنانی ئوتومبێلی گوللـه‌نه‌بڕ و چه‌كی قورس ئه‌سته‌م بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه دوای كوژرانی سه‌دان هاوڵاتی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو هات.
payamner -
