حزبوڵڵای عێراق ھەڕەشە لە سوپای ئەمریکا دەکات
"جەعفەر حوسێنی" وتەبێژی کەتائیب مقاومەی سەر بە حزبوڵڵای عێراقی ڕایگەیاند، ئەمریکا بەدوای ئەوەیە ھەلێک بدوزێتەوە بۆ ئەوەی لە عێراقدا بمێنێتەوە، بۆیە ھێزەکانیان بەرپەرچی ئەو ھەوڵەی ئەمریکا دەدەنەوە و ڕێگە بە "دووبارە داگیرکاری نادەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ژێر ھەر ناوێک بێت بە مانای داگیرکاری دێت و ئێمە چاودێریی وردی جووڵەیان دەکەین و چاوەڕێی قوناغی دوای موسڵین.
وتەبێژی کەتائیب مقاومەی سەر بە حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەگەر سەربازە ئەمریکییەکان دوای شەڕی موسڵ لە عێراق دەرنەچن، ئەوا بە چەک بەرەوڕوویان دەبنەوە.
payamner-
