دەزگای هەواڵگری سەربازی عیراق كوژرانی كەسی دووەمی ناو رێكخراوی داعش رادەگەیەنێت
دەزگای هەواڵگری سەربازی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە" بەگوێرەی زانیارییەكانیان، فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق مۆڵگەیەكی داعشیان لە قائیم كردۆتە ئامانج، لەئاكامی ئەو هێرشەش -ئەیاد حامد جومەیلی- ناسراو بە ئەبو یەحیا كە وەك كەسی دووەمی ناو داعش ئەژمار دەكرێت و وەزیری جەنگی رێكخراوەكە بووە، كوژراوە." وەك تەلەڤزیۆنی عیراقیە بڵاویكردۆتەوە.
" هەر لەو هێرشەدا هەریەكە لە توركی جەمال دلێمی ناسراو بە ئەبو هاجەر- بەرپرسی سەربازی شارۆچكەی قائیم و سالم موزەفەر عەجمی ناسراو بە ئەبو خەتاب- بەرپرسی كاروباری كارگێڕی داعش لەهەمان شارۆچكە كوژراون." وەك لە بەیاننامەكەی دەزگای هەواڵگری سەربازی عیراقدا هاتووە.
xandan -
