نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد.
پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هەینی (2017/3/31)، لە کاتژمێر (3:55)ی خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (53) دۆلار (5) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (50) دۆلار (28) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدا، دوێنێ شەو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (52) دۆلار (88) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (50) دۆلار و (27) مامەڵەی پێوەکرا.
کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکبووەوە لە (58) دۆلار، بەڵام بەهۆی مەترسی جێبەجێ نەکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ناجێگیرە و ڕۆژانە نرخەکەی بەرزی نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.
bas news -
